لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دووههزار و بیست و یهكدا هیچ بڕە پارەیەک بۆ دامەزراندن دیاری نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە هەیسەم جبوری، سەرۆکی لێژنەکە بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، حکوومەتی ئێستای عێراق بەهۆی قەرزەکانی حکوومەتەکانی پێشوو، تووشی قەرزێکی زۆر بوو.
هەیسەم جبوری هەروەها رایگەیاندووە، فەرمانبەرانی عێراق بەرگەی کەمکردنەوەی مووچەکانیان ناگرن، بۆیە ”بڕگەی لێبڕینی مووچە رەت دەکەینەوە و لە بری ئەو داوا دەکەین باجی داهات بخرێتە سەر مووچەکەیان.
سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە زۆریی خەرجییەکان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دووههزار و بیست و یهك، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کورتهێنان بۆ حهفتا و پێنج تریلیۆن دینار.
هەیسەم جبوری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە پرۆژە یاساکەدا، هیچ بڕە پارەیەک بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران دیاری نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.