دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ جارێكی دیكه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرده‌وه، ئه‌مرۆ درێژه به‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌دات.
كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی، له‌باره‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌حمه‌د سه‌فار به‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك به‌دوازده پۆینت شێست و حه‌وت له‌سه‌د دیاری كراوه،
گوتیشی، شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بۆ رێككه‌وتن هه‌یه و دا‌واشیان كردووه كه به‌شی هه‌رێمی كوردستان بۆ سێزده پۆینت نۆ له‌سه‌د زیاد بكرێت.
راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مجاره گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن، ئه‌م هه‌فته‌یه بابه‌تی تاوتوێكردنی بودجه كۆتایی دێت و ده‌نێردرێته‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.