وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا یەكەم بەشی پێكوتەی كۆرۆنا دەگاتە وڵات.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق له كۆنگهرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا ڤاکسینی کۆرۆنا دەدرێتە پزیشکان و کارمەندان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرووی (50) ساڵە.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و كه‌سانه‌ش به پێكوته‌كه ده‌كوترێن نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
پێشتریش حەیدەر مەجید رایگه‌یاندبوو سه‌د ملیۆن دۆلارەکە بۆ کڕینی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەسەر پێشنیازەی وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی کە لە 23ی ئەم مانگە لە ئەنجوومەنی وەزیران پێشکەشیکردبوو، تەرخانکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.