ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 2 ى 2021 ، 17 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی یه‌كی شوبات له باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت .
17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 1ی شوباتی 2004، له هه‌ریه‌ك له باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له میوانان بۆ جه‌ژنه پیرۆزه، دوو ته‌قینه‌وه هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده و كادر و هاووڵاتی له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون ، له‌م یاده‌شدا لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پەیامی لێژنەی شەهیدان لە ساڵیادی کارەساتی ١ی شوبات
١٧ ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، له 1ی شوباتی 2004 و له کردەیەکی تیرۆریستیی خوێناوی و دڵتەزێندا، هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خڵتانی خوێن کران. ئه‌و ڕووداوه تیرۆریستییە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز و، تیرۆریستان ئەو بۆنە پیرۆزەیان قۆستەوە بۆ بەجێگەیاندنی مەرامە گڵاوەکەیان و تێیدا دەیان شەهید و برینداری لێکەوتەوە .
ئه‌و کردەوە تیرۆریستی و دژ به بەها مرۆڤایه‌تییە سه‌لماندی كه ئه‌وان دەستیان ڕەشە و خاوەنی پەیامی کوشتن و تێکدانن و دژ بە مرۆڤایەتین. هاوکات ئەو ڕاستییەیان سەلماند کە دوژمنانمان بە یەکچاو سەیرمان دەکەن و هیچ جیاوازییەک لە ئاراستە سیاسییەکانماندا نابینن و بۆیان بکرێت بێ سڵکردنەوە هەموو کردەیەکی دژ بە مرۆڤایەتیمان بەرانبەر ئەنجام دەدەن. بۆیە پێویستە هەمیشە ئەوەمان لەبەر چاو بێت کە یەکگرتووییمان زامنی پاراستنمانە لە بەرانبەر هەموو هەڕەشەیەکدا.
له كۆتاییدا سه‌ری ڕێز بۆ ڕوحی پاکی شه‌هیدانی ١ی شوبات و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.
لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی
٢٠٢١/٢/١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.