Erbil 3°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 23:10

به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ سلێمانی به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ ده‌كاته‌وه‌ و به‌رهه‌م زیادی كردوه‌و قائیمقامی سلێمانی ده‌ڵێت گرنگی  ته‌واو به‌ به‌روبومی ناوخۆیی ده‌ده‌ن . 
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه2021.1.31  ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی هاوسه‌نگی به‌روبونی سه‌وزه‌و میوه‌  له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ ئامانجی زیادكردنی ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژه‌ خۆماَلییه‌كان ده‌كه‌ن، قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان جه‌خت له‌ بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی "عموله‌" له‌ جوتیاران له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی جوتیاران له‌ عه‌له‌وه‌ی سلێمانی.
له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی قائیمقامی سلێمانی بۆ عه‌لوه‌ی سلێمانی هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی له‌ناو عه‌لوه‌داو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هاتوچۆی ناوعه‌لوه‌ ڕێكده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ئوتومبێلانه‌ی له‌ناو عه‌لوه‌ كارده‌كه‌ن(پیكاب) شوێنێكی تایبه‌تیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عه‌لوه‌ بۆ دابین ده‌كرێت . 
بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ڕوی كوالیتی و ته‌ندروستیه‌وه‌ تاقیگه‌یه‌ك له‌سنوری پارێزگای سلێمانی داده‌نرێت و پشكنین بۆ هه‌موو به‌روبومێكی كشتوكاڵی ده‌كات  له‌ڕوی كوالیتی له‌ڕوی ته‌ندروستیشه‌وه‌ پشكنین بۆ به‌رهه‌مه‌كان ده‌كرێت، به‌مه‌ش هاوڵاتیان دڵنیاده‌بنه‌وه‌ له‌و به‌روبومانه‌ كه‌ده‌یكڕن و جوتیاره‌كانیش به‌رهه‌مه‌كانیان باشتر له‌بازاردا ساغ ده‌بێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.