Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:38

لێکۆڵەرێکی ڕووسی: تەنیا سه‌رۆک بارزانی کار بۆ کوردستان و گەرەنتیکردنی مافی کورد لە بەغدا دەکات

سەرۆك بارزانی قارەمانێكی دیاری نەتەوەیی كوردانە
کوردستان TV
100%

 لێكۆڵەرێكی دیاری ڕووسیا رایده‌گه‌ێنێت، سەرۆك بارزانی قارەمانێكی دیاری نەتەوەیی كوردانە، تەنیا ئەو كار بۆ یەكێتیی كورد و كوردستان و گەرەنتیكردنی مافی كورد لە بەغدا دەكات.

دەنیس كۆركادینۆڤ شرۆڤه‌كار و لێكۆڵەری سیاسی دیاری ڕووسیا به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، كورده‌كان دەرفەتی باشیان لە بەردەمدا ماوە بۆ داواكردنی مافەكانیان، كە بێگومان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەم دەرفەتەدا گەورەیە و لەم كارەشدا وەك قارەمانێكی نەتەوەی دەبینرێ و دەبێتە نموونەیەك بۆ نەوەكانی داهاتووی كورد، بۆ ئەوەی داوای مافەكانیان بكەن. 

ده‌شڵێت: سەرۆك بارزانی كاری گەورەی كردووە بۆ یەكێتیی كوردان، بۆ ئەوەی كورد هەموو یەكگرتوو و یەكدەنگ بن  و پارێزراو بن.

لە بارەی ڕۆڵی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی دوژمنانی مرۆیی،دەنیس كۆركادینۆڤ لێكۆڵەری دیاری ڕووسیا  رایگه‌یاندووه‌:  پێشمەرگە ‌هێزكی نیزامیی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەكانی عێراقدا و، ڕۆڵیكی گەورەیان گێڕاوە لە تێكشكانی داعشدا، كە پێشمەرگە هێزێكی رێكخراو و ئەمنییە بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و زۆر چالاكیی دژی تیرۆر هەبووە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  پێشمەرگە بەرگری لە مرۆڤایەتی كرد و توانی هێزەكانی دژی مرۆڤایەتی تێك بشكێنیت و نەیانهێشت مرۆڤایەتی لە ناوچەكە بشكێت، نەك وەك هێزەكانی تر، كە دەیانەویست بۆ چەند بڕەپارەیەك شەڕ بكەن، بۆیە پێشمەرگە رۆڵی دیار و جێگای رێزە.ؤ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.