له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: بەمەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 31 ى 1 ى 2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی وەزارەتی كرد و جەخت لەسەر گرنگترین ئەو پرۆژانە كرا كە وەزارەت سەرقاڵی جێبەجێكردنین بەتایبەت لەبواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا.
وه‌زاره‌تى كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەتەواو بوونی تەندەری جێبەجێكردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە كە لەرێگەی وەبەرهێنانەوە بڕی 75 مێگاوات جێبەجێ دەكرێت. سەبارەت بە پێوەری زیرەكیش وەزیری كارەبا تەئكیدی لەخێرا جێبەجێكردنی پرۆژەكە كردەوە بەتەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش باشتر كۆنترۆڵی دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی سەرپێچیەكان دەكرێت و ئەمەش لەبەرژەوەندی هاوبەشانی كارەبایە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى كاره‌بادا هاتووه: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەسەرجەم ئەو وێستگانەی گۆڕینی كارەبا كرا كە ئەمساڵ بەشێكی زۆری لە پارێزگا‌و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و وەزیری كارەبا داوای كرد لە ئێستاوە كار بۆ بەستنەوەی سەرجەم ئەو وێستگانە بكرێت بەتۆڕی كارەبای نیشتمانی یەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.