فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندی دانووستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها فارس عیسا گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی گرنگه و ره‌نگه یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت، چونكه بابه‌تی بوودجه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان ماوه، ئێمه‌ش دیدگا و داتاكانمان داوه‌ته ده‌ست لیژنه‌ی دارایی و چاوه‌ڕوانین كه بۆچوونی فه‌رمیی ئه‌وان وه‌رگرین.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوایین كۆبوونه‌وه ده‌بێت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گوتی: 'دوایین كۆبوونه‌وه نییه، به‌ڵام گرنگترین كۆبوونه‌وه‌یه، ئێمه داوای بۆچوونی فه‌رمیمان له لایه‌نه شیعه‌كان كردبوو، چونكه هه‌ر لایه‌نێك بۆچوونێكی تایبه‌تی هه‌بوو، بۆیه هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، راسپێردرا كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌وتی حیكمه، سائیرون و فه‌تح رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه كۆببێته‌وه و ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی فه‌رمیی باس ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.