Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:31

په‌رله‌مانتارێک: به‌رزکردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی نرخی دراو ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقدایه‌

کوردستان TV
100%

ریاز مه‌سعوودی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی نرخی دراو ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدایه‌ .

مه‌سعوودی له‌ لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی نیشتمانی عێراقیی راگه‌یاندووه‌: به‌رزكردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی نرخی دراو به‌پێی یاساو ده‌ستوور ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت دایه‌ .

شایانی باسه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 100 واژۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناچار بكه‌ن چاو به‌دابه‌زینی دراوی عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دراوی بیانیدا بخشێنێته‌وه‌ .

شایانی باسه‌ له‌ 19-12-2020 بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر 145000 دیناری عێراقی بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.