به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك په‌تاته‌دا ده‌گرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: خواردنى پەتاتەى چەکەرەکردو زیانى تەندروستى هەیە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیاندا لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن و خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌دا گرتوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه له كارگه‌كانی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی بیفرۆشێت.
له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه، سه‌وزبونه‌ته‌وه، نەرم بوە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن نیه چونكه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
وتیشی: بەهۆی کارلێکه کیمیاییەكانهوه چەکەرە دروست دەبێت و رەنگی په‌تاته‌كه دەگۆڕێت بۆ سەوز و نەرم دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی لەشی مرۆڤ.
جەختیکردەوە: په‌تاته نابێت له شه‌ش مانگ زیاتر عه‌مبار بكرێت چونكه پله‌ی گه‌رما و شێ و شێوازی عه‌مباركردنی زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت زو خراپ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی قڕكه‌ره‌كانه‌وه بۆ پاراستنی له قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین، دایۆکسین و سلیکات دروست دەکات، کە مادەی ژەهرییە و زیانی به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
دواى دەستگرتن بەسەر بڕێكی زۆر پەتاتەدا به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌تاته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.