Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:47

گرفتە تەکنیکیەکەی داناغاز چارەسەر کراو کارەبا ئاسایبووەوە

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: لەئێستادا گرفتەكە چارەسەركراو دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، هاوبەشانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە پاش ئەوەی كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشەو گرفتێكی تەكنیكی لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی روویدا و بووەهۆی راوەستانی پەستانی غاز و  كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا گرفتەكە چارەسەركراو دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە.

وەزارەتی كارەبا دەستخۆشی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای داناغاز و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان و كارمەندانی ئێشكگری وێستگەكان دەكات كە بەزووترین كات گرفتەكەیان چارەسەركردوو رێگایان نەدا كاریگەریی خراپی لەسەر سیستەمی كارەبا و كوژانەوەی گشتی بكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.