سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پێشوازیكرد له خانه‌واده‌ی قوربانیانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و داوای له‌تیمی كار له‌نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگای شه‌هیدان كرد به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانیان بكرێت و په‌له‌بكرێت له‌جێبه‌جێ كردنیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئه‌مرۆ شه‌ممه مسته‌فا کازمی لە میانی پێشوازیکردن لە خێزان و کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانیانەی کە لە تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیرانی بەغدا کوژران، لایەنە پەیوەندارەکانی ڕاسپارد، بە بەدواچوونی داخوازییەکانیان و پەلەکردن لە جێبەجێکردنیان لەلایەن تیمی کارەوە.
مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاندووه: من براو باوکى ئەوانەم کە لەو تەقینەوەیەدا تیاچوون ئەرکى سەرشانمە تۆڵەیان بۆ بکەمەوە، گوتیشی: کە پێویست بوو ئامادەى پرسەى یەک بەیەکى قوربانیەکان ببم.
مسته‌فا كازمی گوتیشی: رێنمایم داوه‌ته سه‌رجه‌م بكه‌رانی كرده‌وه تاوانكارییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان چۆته خوێنی عیراقییه‌كان ده‌بێت به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن، ئه‌مه‌ش ته‌نها قوربانیانی ته‌یه‌ران ناگرێته‌وه، به‌ڵكو قوربانیانی سه‌لاحه‌دین و هه‌موو قوربانیانی عیراق ده‌گرێته‌وه.
مسته‌فا كازمی گوتیشى: دەبێت خوێنى عێراقیەکان لە موزایەدەى سیاسى و بازرگانى کردن دوور بخرێتەوە ئەوەى هەر پرۆژەیەکى پێیە با پێشکەشى بکات.
كازمی گوتوویه‌تیشی: با ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی پرۆژه سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییان هه‌ست و سۆزی هاووڵاتیان به‌كاربهێنن و موزایه‌ده بكه‌ن، با كۆتایی به‌و كارانه‌یان بهێنن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیشیکردەوە، خوێنی مستەفا کازمی یان هەر بەرپرسێکی دیکەی عیراق بە نرختر نییە لە خوێنی چایچییەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.