Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:49

گوته‌بێژی هاوپەیمانان: بۆ تیرۆریستان هەتاوەکو کۆتایی زەوی راوتان دەنێین

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاوپەیمانان پەیامێکی ئاراستەی تیرۆرستان کرد دەڵێت: تیرۆرستان، ئێوە هەرگیز لە خۆشیدا ناژین و هەتاوەکو کۆتایی زەوی راوتان دەنێین.

گوته‌بێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش وه‌ین مه‌رۆتۆ له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی: به‌ درێژایی ساڵی دووهه‌زار و بیست، هه‌شتا و دوو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان له‌ عێراق و سووریا له‌ دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ ریشه‌كێشكردنی تیرۆرستان له‌و ناوچه‌یه‌.

وەین مەرۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكدا رایگەیاندووه‌، له‌ دواهه‌مین ئۆپه‌راسیۆندا توانیویانه‌ ده‌ تیرۆرستی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركووك بكوژن كه‌ له‌ نێویشیاندا ئه‌بو یاسر جێگره‌ی خه‌لیفه‌ی داعش‌ و والی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ عێراق.

هاوكات كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌ی به‌ شكستێكی گه‌وره‌ی تیرۆرستان وه‌سفكرد بۆ هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی داعش له‌ عێراق.

وەین مەرۆتۆ، راستەوخۆ پەیامێکی ئاراستەی تیرۆرستان کردووە و، دەڵێت: تیرۆرستان، ئێوە هەرگیز لە خۆشیدا ناژین و هەتاوەکو کۆتایی زەوی راوتان دەنێین.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئەو سەرکەوتنە بە یارمەتیی هەواڵگری عێراق و ئەفسەرە بوێره‌كانی بەدەست هاتووە.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.