Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:58

په‌رله‌مانتارێک: لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا داواکاریی لایەنە شیعەکان بۆ هەرێم ئاشکرا دەبێت

کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵیت، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا داواکاریی لایەنە شیعەکان بۆ هەرێم ئاشکرا دەبێت.

بریاره‌ سبەینێ جارێکی تر و بە مەبەستی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌باره‌ی پشکی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان، شاندی هه‌رێم دەچێتەوە به‌غدا و ئەندامێکی لیژنەی داراییش پەرلەمانیش دەڵیت، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا داواکاریی لایەنە شیعەکان بۆ هەرێم ئاشکرا دەبێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین ئەنجامەکانی جێگیرکردنی پشکەکەى لە پرۆژەیاسای بودجە چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە شیعییەکان دەکات و بۆ ئەوەش تا ئێستا داواکاری ئەوان یەکلایی نەکراوەتەوە.   

د. جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوە دا کە پەرلەمانتاران تێبینیی زۆریان لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021ـدا هەیە، بەڵام زۆربەی ئەو تێبینییانە رەوا نین.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.