به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
عه‌بدولحه‌كیم خوسرۆ، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند : سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و بڕیاریشه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه هه‌مان شاند سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.