Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:36

ریال مەدرید هیچ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی سێرجیۆ ڕامۆس بۆ مانه‌وه‌ی له‌یانه‌ ناکات

کوردستان TV
100%


یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە هیچ ئۆفەرێكی دیكە پێشكەشی سێرجیۆ ڕامۆس كاپتن و كۆڵەگەی هێڵی بەرگری تیپەكەی نەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی كە لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت.
 لەمبارەوە سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە كە پێدەچێت ئیدارەی یانەی شاهانە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ڕامۆس بێت، ئەویش دوای سەرنەگرتنی سەرجەم گفتوگۆكانی نێوانیان بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكە، بەم دواییەش بەرپرسانی ڕیال پێشنیازیان بۆ ڕامۆس كردبوو گرێبەستی بۆ دوو ساڵی دیكە نوێ بكاتەوە بەو مەرجەی مووچەكەی بە ڕێژەی دە لەسەد كەمبكرێتەوە، بەڵام بەرگریكارەكە بەم پێشنیازە ڕازی نەبوو و پێداگیر بوو لەوەی مووچەكەی بە تەواوی و بەبێ‌ كەمكردنەوە وەربگرێت كە بڕەكەی ساڵانە دوازدە ملیۆن یۆرۆیە.
 هەر بەپێی میدیاكانی ئیسپانیا، ڕیال مەدرید ئۆفەری دیكە پێشكەشی ڕامۆس ناكات بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی، هۆكارەكەشی بۆ قەیرانی دارایی یانەكە بەكاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
واش چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە ڕامۆسی تەمەن سیی و چوار ساڵ پەیوەندی بە فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ڕیال مەدرید بكات بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی ڕۆیشتنی یاریزانەكە لە ڕیزی میرێنگی لە كۆتایی ئەم وەزرەدا.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.