وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمی كردوە و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر هه‌یه لە شه‌شی مانگی داهاتوو دەوامی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 30 ى 1 ى 2021، د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی كردنەوەی قوتابخانەیەك لە پارێزگای سلێمانی به‌میدیاكانی رایگەیاند: ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كەمی كردوەو ئەگەر ئامارەکان بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت و دۆخەکە گونجاو بێت، ئەگەر هەیە لە لە 6 ى 2 ى 2021 دەوامی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
وتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لە 2 ى 2 ى 2021 کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا به‌رێوه‌ده‌چێت و لەوبارەوە بڕیار ده‌درێت.
د. ئاڵان راشیگه‌یاند: كەرتی پەروەردە لەهەرێمی كوردستان پەكی نەوكەوتووە هەردوو وەرزی خوێندن دەخوێندرێت و دەوامی خوێندن لە هەرێمی كوردستان نافەوتێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.