Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:51

چه‌ند ساخته‌کارێک ده‌ستگیران که‌ پاسپۆرتێکیان به‌ ناوی رامبۆ دروستکردبوو

کوردستان TV
100%

به‌تۆمه‌تی دروسستكردنی پاسپۆرتێكی گه‌شتیاری به‌ ناوی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ "سیلڤێسته‌ر ستاڵۆن" و ساخته‌كردنی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ چوار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران.

داواكاری گشتی بولگاریا، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باندێكی ساخته‌كاری له‌ ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری سه‌ر ده‌ریای ره‌ش له‌ شاری سۆفیا راگه‌یاند.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌ رێكخراوه‌ییه‌كانی بولگاریا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سیخوڕه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ گه‌شتیارییه‌ ئه‌نجامدا و، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ و چه‌ند كارتێكی بانكی كه‌ بڕی 295 هه‌زار و 800 یۆرۆ و 340هه‌زار و 750 دۆلار پاره‌یان تێدابوو.

به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی بانده‌كه‌، ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر 30ی ناونیشانی چه‌ندین شاری جیاوازی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامدرا و چوار هاووڵاتی بولگاری ده‌ستبه‌سه‌ركران.

گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی بانده‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ دروستكردنی پاسپۆرتێكی گه‌شتیاری به‌ ناوی ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیوود، سیلڤێسته‌ر ستاڵۆن كه‌ به‌ "رامبۆ" ناسراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.