هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 6 هاوڵاتی كورد له‌شاری شنۆی كوردستانی ئێران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 30 ى 1 ى 2021 ، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکیان بە ناوی “جبرەئیل شەعبانی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
رێكخراوه‌كه راشیدهگهێنێت: هاوکات هێزە ئەمنییەکان، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژینکۆ”یان بە ناوی جەماڵ قاسمی دەستبەسەر کردووە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌دوێنێ هه‌ینی 29 ى 1 ى 2021 ، چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی شۆرش بەرهەم، جەماڵ نەهالی، سەید لوقمان تاهیری و غەفوور ئەسپەندار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.
له‌كۆتاییدا هه‌نگاو رایگه‌یاندووه: تا ئێستاكه هۆکارەکانی دەستبەسەربوونی ئەو شەش کەسە و تۆمەتە پاڵدراوەکانیان نەزانراوە و هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان نیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.