Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

بەهۆی بەفربارینەوە شارەوانی پێنجوێن تیمەکانی خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە

کوردستان TV
100%


لە پێنجوێن بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و باران بارینەی سنورەکەی گرتوەتەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی سەرجەم تیمەکانی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن بڵاوی كرده‌وه‌: بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێک کەبەهۆی بەفربارینەوە روبدات، شارەوانی بڕیاریداوە تیمەکانی بەفرماڵین بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: لەهەنگاوی یەکەمدا بۆ رێگریکردن لەدروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ تیمەکانی شارەوانی شەقامی گشتی ناوشاریان پاک کردوەتەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.