Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

د. ناسر ھەرکی: نەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەکاندا ھۆکاری زیادبوونی جموجۆڵی داعشە

کوردستان TV
100%


 بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەكاندا، ھۆكاری زیادبوونی جموجۆڵی داعش و تەقینەوەكانە، بۆیە ئەگەر چارە نەكرێت، رەنگە داعش تەقینەوەی گەورەتر لەوەی بەغدا ئەنجام بدات، چونكە داعش وەكو رێكخراوێكی نێودەوڵەتی بوونی ھەیە و رێكخستنەكانیشیان زیادی كردووە.

د. ناسر ھەركی  بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: وەكو لیژنەی ئاسایش و بەرگری، بانگھێشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی پۆلیسی ئیتیحادی و بەڕێوەبەری ئەمنی و بەڕێوەبەری ھەواڵگریمان كرد و لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی تەقینەوەی ئەمجارەی بەغدا و زیادبوونی جموجۆڵی داعش لە عێراق كرا، بۆیە ویستمان بزانین ھۆكارەكان چین و تێبینیمان لەسەر گۆڕانكارییەكانیش ھەبوو، كە بێ دیراسەت بوو، لەبەر ئەوەی پێویستە كە بەرپرس لابدرێت، ھۆكاری ھەبێت، ئەگەر كەموكوڕی ھەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت، ئەگەر نا ناكرێت باس بكرێت و سێ سەعات گفتوگۆمان كرد.

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بۆمان ڕوون بووەوە كە رێكخستنی داعش ھەن و لایەنگریان لە ھەموو شوێنێك ھەیە و ھۆكاری سەرەكیی زیادبوونی كردەوە و  جموجۆڵی داعش، نەبوونی ھەماھەنگییە لە نێوان ھێزە ئەمنییەكاندا، چونكە داعش وەكو رێكخراوێكی نێودەوڵەتی ھەیە و تەقینەوەكەی بەغداش دەنگی دایەوە.

د. ناسر ھەركی  بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌شڵێت: ئەگەر چارەسەری دۆخی ئەمنی نەكرێت، رەنگە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش تەقینەوەی زۆر گەورەتر لەوەی بەغدا ئەنجام بدەن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.