رۆمیۆ هه‌كاری ، سكرتێری حزبی به‌یت نه‌هرێن تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی دواو بۆچونی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و فیلمه درووست كراوه بێ بنه‌مایه خسته ڕوو كه ئه‌وانیشی هاوتای خه‌ڵكی دیكه‌ی كوردستان تووڕه كردووه‌و گوتی : من پێم وایه قسه كردن تانه لێدان له ڕێگه‌ی فیلمێكه‌وه دژی جه‌نابی بارزانی تانه‌یه له دژی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه به تایبه‌تی، هاوكات نا حهقییهكی گه‌وره‌یه ده‌كرێت له دژی خه‌باتێكی نه‌پساوه‌ی دووروو درێژی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، كه هه‌ر له مناڵیه‌وه جه‌نابیان تێكۆشا تا ئه‌مڕۆی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به ته‌واوی پێكهاته جیا جیاكانه‌وه درووست كرد.
هه‌روه‌ها سكرتێری حزبی بێت نه‌هرێن گوتی: ئه‌وانه‌ی له ڕێگه‌ی فیلمێكی بێ مانای بێ كوالێتی بێ دوور له عرف و تێڕوانین ده‌یانه‌وێ بارزانی بچووك بكه‌نه‌وه، دڵنیایان ده‌كه‌ین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له سه‌ر كه‌سایه‌تی بارزانی و پێگه به هێزه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی نابێت.
هه‌كاری به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك كریستیان زه‌مانێكی دووروو درێژه له گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به تێكڕای پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌ژین،سه‌رۆك بارزانی-ش هه‌میشه چه‌ترێك بووه له نێو ئێمه‌دا.
رۆمیۆ هه‌كاری گوتیشی: هه‌موو دونیا گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌ن كه سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك پێشمه‌رگه ڕۆڵی خۆی هه‌بووه، له شه‌ڕی داعشیشدا به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ بوونه، تاوانێكی گه‌وره‌یه بۆ مێژوو ئه‌گه‌ر بچوكترین ناحه‌قی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك بارزانی دا بكرێت.
فه‌رمان عه‌لی- پ. ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.