سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند : ئه‌فسه‌ریكی به‌شی ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌وجه‌كانی فریاكه‌وتن له‌فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌سره ،یه‌ك ملیار دیناری دزیوه كه تێكڕای مووچه‌ی 700 كارمه‌ندی پۆلیس بووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ،ئه‌فسه‌ره‌كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایكردووه، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێن: بڕه پاره‌كه هێشتا هه‌ر له‌عێراقه،چونكه ئه‌فسه‌ره‌كه ناتوانی ئه‌و پاره‌یه له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببات.
دوای رووداوه‌كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.