Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

بەشێکی شەقامی 100 مەتری هەولێر نۆژەنکرایەوە و مەنهۆڵ و شەقامەکانی دهۆکیش خاوێن کرانەوە

کوردستان TV
100%

.لە شاری هەولێر پرۆسەیەكی نۆژەنكردنەوەی شەقامی 100 مەتری لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەڕێوەچوو كە لە میانەی پرۆسەكەدا چەندین چاڵ و خاڵی پشكنینی مەنهۆڵەكانیش چاككرانەوە، لە شاری دهۆكیش بەشێك لە مەنهۆڵ و شەقامەكان بە مەبەستی رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس، خاوێن كرانەوە، هەروەها تیمەكانی شارەوانیش داوا دەكەن هاووڵاتییان خۆڵ و خاشاك فڕێ نەدەنە ناو كونی مەنهۆڵەكان بۆ ئەوەی گرفت بۆ ڕێڕەوی ئاوی قورس دروست نەبێت.

تیمەكانی كارگەى قيڕ و چاككردنى شەقام ‎لە بەڕێوەبەرايەتیی شارەوانیی چواری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆسەیەكی چاككردن و قيڕتاوكردنى بەشێك لە شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر و چاکكردنەوەی چاڵی پشکنینی مەنھۆڵ لەسەر رێگەی بنەسڵاوەیان بەڕێوەبرد كە تێیدا بەشێكی زۆری شەقامی ستراتیژی 100 مەتری نۆژەنكرایەوە و چاڵەكانیشی قیڕتاوكرانەوە، ئەمەش دەبێتە ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران لەو شەقامە بازنەییە گرنگەی شاری هەولێر.

لە لایەكی ترەوە ئەمرۆ هەینی، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بە هاوكاری تیمی بەرگریی شارستانی، بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵ و بەشێكی شەقامەكانی شاری دهۆك، هەڵمەتێكی فراوانیان بەڕێوەبرد و تێیدا بازاڕ و ژمارەیەكی زۆری مەنهۆڵ و رێڕەوی ئاوی قورس و شەقامەكان خاوێنكرانەوە، ئەمەش لەپێناو رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس.

هەروەها تیمەكانی شارەوانی داوای هاوكاری لە هاووڵاتییان دەكەن كە خۆڵ و خاشاك فڕێ نەدەنە ناو مەنهۆڵ و رێڕەوەكانی ئاوی قورسی ماڵان و شەقام و بازاڕەكان، چونكە تیمەكانی شارەوانیی بەردەوام مەنهۆڵەكان خاوێن دەكەنەوە، بەڵام بەخێرایی بەهۆی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكەوە گرفت بۆ ڕێڕەوی ئاوی قورس دروست دەبێت و بەهۆیەوە مەترسی گیرانی كونی مەنهۆڵەكانیش لە وەرزی زستاندا هەیە و ئەمەش گرفت بۆ تیمەكانی شارەوانی و تەنانەت هاتوچۆی هاووڵاتییانیش دروست دەكات.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.