Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:39

ژنێکى کورد لە بەندیخانەی ناوه‌ندی سنە لە سێدارە درا

کوردستان TV
100%

ژنێکی كورد کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.

بە گوێڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 27ی1ى2021 ، ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناوی ئەو ژنە کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابووەوە، بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە، هەواڵەکەی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.