كاتژمێر 3:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له قه‌زای دووزخورماتوو، بۆمبێكی لكێندراو به ئۆتۆمبیلی هاووڵاتنییهكی كورد-دا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه گیاینی له‌ده‌ستدا.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 3و 30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پشت سایلۆی دووزخورماتوو بۆمبێكی لكێندراو به ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی " مه‌حه‌مه‌د عه‌باس ڕه‌زا" دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گه‌نجه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: قوربانییه‌كه خاوه‌نی مۆلیده‌ی ئه‌هلی بووه و له گه‌ڕه‌كی توركمانه‌كانی شارۆچكه‌ی خورماتوو كاری كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ناوبراو كاری لێكردووه و مۆلیده‌ی لێههبووه له‌ده‌ست میلیشیا شیعه‌كان بووه.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.