Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:44

ئەنجومەنی پارێزگای هەوڵێر له‌ باره‌ی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئەنجومەنی پارێزگای هەوڵێر له‌ باره‌ی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: هەموولایەک باش دەزانن کە تاکە هێز لەسەر زەوی و لەبەرەکانی جەنگ پێشمەرگە بوو بۆ پاراستنی خاكی كوردستان.
 
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

سڵاوی گەرمی دڵی پڕ ئومێدی مەت پێشکەش پڵنگی هەردی وڵات ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە

شکاندنی ئەفسانەی داعش بۆتە ترسێک لەدڵی دووژمنانی کوردستان، شێواندنی مێژوو چۆن مێژووەیەک هێشتا چوارساڵی بەسەر تێ نەپەریوە ، جا چۆن باوەڕ بە مێژووی سەدان ساڵیان بکەین.

هەموولایەک باش دەزانن کە تاکە هێز لەسەر زەوی و لەبەرەکانی جەنگ پێشمەرگەیە خاوەنی هەزران شەهید و قوربانیدان بۆ پاڕاستنی بست بە بستی خاکی کوردستان و هێزەکانی ئاسایش و هێزی خۆبەخش لە دڵسۆزانی سەربەخۆیی کوردستان بەشداربوون لە تۆماڕکردنی بەشێکی داستانەکان و ئەم ڕاستیەش هەموو دونیا دەیزانێت و تۆمارکراوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێکشکاو چووە زبڵدانی مێژوو.

تا هێزی پێشمەرگەی کوردستانمان هەبێت دووژمنان سەرشۆڕیان بۆ دەمێنێتەوەو ئاڵای کوردستان شەکاوەدەبێت لەسەر بست بەبستی خاکی پیرۆزی کوردستان..
تەبای و یەکڕیزی و ئاوەدانی وخۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیانی کوردستان...
سڵاو ڵە خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان ...سەری ڕێز دادەنوێنین لە ئاست خوێنی ئاڵی شەهیدان... بەرزو شەکاوەبێت ئاڵاکەمان...

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
۲۹ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.