Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:13

زه‌ریف و چاوش ئۆغلۆ جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوانیان کرده‌وه

کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرده‌وه.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە تورکیا و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا گرنگن و بەرژەوەندی بۆ گەلی هەردوولا تێدایە.
 
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگەیاند: ئێمه‌ به‌تایبه‌تى ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى بووین و هاوكاریمانده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌رده‌مى تره‌مپدا پابه‌ندیه‌كان كه‌مبوونه‌وه‌.

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتىشی: باسی دۆخی مرۆیی سوریامان کردووە، هه‌روه‌ها بڕیاره‌ زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆمارى توركیا کۆ ببێتەوە.

چاوشئۆغڵۆ گوتیشی: ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا، و بەچڕی باسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران کراوە و هەمیشە پشتیوانی ئەو وڵاتەین و هیوادارین گەمارۆکانی سەر ئێران کۆتایی پێبهێنرێت.

لاى خۆیه‌وه‌ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونى كرده‌وه‌، ئێران و تورکیا لە ڕۆژانی سەختدا پێکەوە هاوکاربوونه‌، هیواداریشین ڕۆژانی باشتر لەپێش ناوچەکە و گەلانی هەردوولا دابێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاركردنى كارگه‌ توركیه‌كان له‌ ئێران گرنگه‌ و درێژى به‌بازرگانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ده‌ین و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانى سه‌ردانى سه‌رۆككۆمارى توكیا ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ین بۆ ئێران.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.