Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:18

پلاسخارت: رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

جنین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند: ئامانجی چاودێریی هەڵبژاردن بۆ پاکی پرۆسەکەیه و نەتەوه یەکگرتووەکان ته‌نیا هاوکاریی تەکنیکی پێشکەش دەکات و شوێنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ناگرێته‌وه.‌

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، پلاسخارت ڕایگەیاند: نەتەوەیەكگرتووەكان جێگەی كۆمسیۆن ناگرێتەوە، بەڵكو پشتیوانی لێدەكات و تا ئێستا لەڕووی هونەرییەوە پشتگیریی كۆمسیۆنی كردووە.

جێنین پلاسخارت گوتیشی: رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەڵبژاردنەكاندا بەردەوام دەبێت و چاودێر دەبێت، گوتیشی: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان چەندین ئاڵنگاری هاتووەتەپێش، بەڵام توانی تێیانبپەڕێنێت.

لای خۆشیه‌وه‌ جەلیل خەلەف سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند" کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییە سیاسییانەی کە خواستی بەشدارییکردنیان لە هەڵبژاردنی پێشوەخت هەیە.

گوتیشی: کۆمیسیۆن بڕیاریداوە وادەی تۆماری هاوپەیمانێتی سیاسی کوتلە بەشدارەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو درێژ بکاتەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی بێ کێشە.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.