حكوومه‌تی چیك له ساڵی 2017 به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه پزیشكییه‌كان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له هه‌ولێر حكوومه‌تی چیك له مه‌راسیمێكدا بڕی شه‌ش تۆن پێداویستی پزیشكی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌وباره‌وه میخال سڤۆبۆدا سه‌ركونسوڵی كۆماری چیك له هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: كه كۆماری چیك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كۆماری چیك، خه‌ڵكی كوردستان به دۆستی خۆی ده‌زانێت.
میخال سڤۆبۆدا گوتیشی: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پێداویستییه پزیشكییه‌كان به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستاندا دابه‌شده‌كه‌ین.
كۆنسوڵی چیك لە ھەولێر رایشگه‌یاند: ھاوكاری و پێداویستی پزیشكی پێشكەش بە نەخۆشخانەكانی ھەر سێ پارێزگای ھەولێر، دھۆك و ھەڵەبجە، پێداویستییە پزیشكییەكانیش زیاتر تایبەتن بە نەخۆشخانەكانی منداڵانن.
کونسوڵی گشتی کۆماری چیک خۆشحاڵی خۆی بەھاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی كوردستان دەردەبڕی و رایگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی وڵاتی چیك له ساڵی 2021 بەردەوام ده‌بێت لە ھاوكاری مرۆیی بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی و ئابووری ھەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.