بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی ههواڵی چەند سایت و پەیجێک رهتدهكاتهوه، دهشڵێت: بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پابەندی ناونیشانەکانی لێژنەی باڵای بۆردی وتاری ئایینی.
دەربارەی ناونیشانەکانی ووتاری ھەینی لەچەند سایت و پەیجێک لێدوانی دوور لەراستی بێ بنەما بەناوی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی بڵاو کراوەتەوە.
لێرەوە رایدەگەێنین کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پابەندی ناونیشانەکانی لێژنەی باڵای بۆردی وتاری ئایینیەو سەرجەم وتار خوێنانیشمان ئاگادار کردۆتەوە کەیەکێک لەتەوەرەکانی وتاری ئەم ھەینیە ھەڵبژێرن کە لەلایەن لێژنەی باڵای بۆردەوە دەست نیشان کراوە.
ھەر سایت و رۆژنامەیەکیش ھەواڵی بێ بنەما لەسەر بەڕێوەبەرایە تیەکەمان بڵاو بکاتەوە بەپێ یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.