Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:38

لەقەزای به‌رده‌ڕه‌ش 5 کیلۆ زێرو 25 ملیۆن دیناری عێراقی دزرا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دزی له‌ زێڕنگرێك ده‌كرێت و په‌یامنێری كوردستان تیڤیش به‌دواداچوون بۆ ڕووداووی دزی كردنه‌كه‌ ده‌كات.

به‌ پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ قه‌زاكه‌، دزییه‌كه‌ له‌ هاووڵاتییه‌ك كراوه‌ كه‌ پیشه‌ی زێڕنگره‌ و دوكانی زێڕنگری له‌ ناحیه‌ی ڕوڤیا هه‌یه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ئه‌و زێڕنگره‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوكانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌، زێڕو پاره‌كه‌ی ده‌خاته‌ نێو جانتایه‌كه‌وه‌ و به‌ ئۆتۆمبیله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی كه‌ له‌ جۆری تیۆتا بیكاشۆیه‌ له‌ نزیك كافترییایه‌ك ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌وه‌ستێنێت تاوه‌كو پێداویستی ماڵه‌وه‌ بكڕێت.

هه‌ر به‌پێئ لێدوانی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس، له‌ كاتی دزی كردنه‌كه‌دا كاره‌بای شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ كوژاوه‌ته‌وه‌ و جامی ئۆتۆمبیله‌كه‌ شكێنراوه‌ و له‌ نێو جانتای زێڕنگره‌كه‌ 5 كیلۆ ئاڵتون و 25 ملیۆن دیناری عێراقی دزراوه‌.

سه نگەر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.