Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:47

دکتۆرە گەڵاوێژ عوبێد: گوندی پەلکانە لە ژێر هەڕەشەیەکی توندی بە عه‌ره‌بکردن دایە

کوردستان TV
100%

دکتۆرە گەڵاوێژ عوبێد ئەندامی پەرلەمانی کوردستانله‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا گوندی پەلکانە لە ژێر هەڕەشەیەکی توندی بە عەرەبکردن دایە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان کە خۆشی خەڵکی ئەو دەڤەرەیەو بەردەوام بەدواداچوون بۆ کێشەی پەلکانەو گوندەکانی تری ناوچەی گوێڕ دەکات گوتی: بابەتی گوندی پەلكانە و گوندە كوردنشینەكانی دیكە لە سنووری ڕۆژئاوای كەركوك بابەتێكی تازە نییە و نزیكەی نیو سەدەیە ئەم كێشانە هەیە ، بەڵام هەر سەردەمێك بە جۆرێك بووە لە هەموو دۆخە و سەردەمەكانیش كوردەكان ماف خوراوبوونە.

ڕاشیگه‌یاند: من خۆم خەلكی گوندی گابەڵەكەم كە گوندەكەی منیش وەك پەلكانە هەرەشەی تەعریبی لەسەرە ، ئەگەر عەرەبی بەدوو بە پاڵپشتی حكومەتی خۆجێی كەركوك بە تایبەت راكان سەعید بتوانن پەلكانە تەعریب بكەن ئامانجی دواتریان سەرجەم گوندەكانی ناوچەی كەندێناوە دەبێت كە ٤۲ گوندن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: ئەم كێشەیە چارەسەری هەمیشەیی تەنها جێبەجێكردنی مادەی ۱٤٠ بە تەواوی تا ئەو كاتەی ئەو ماددەیە جێبەجێ نەكرێت مەترسی تەعریبی ئەو ناوچانە هەر دەمێنێت.

گوتیشی: چارەسەری كاتیش بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ته‌عریبكردنه‌ گەڕانەوەی پێشمەرگە و رێكەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقە.

ڕاشیگه‌یاند: من وەك پەرلەمانتار پێم باشە ئیدارەدانی پارێزگای كەركوك لە سەربازییەوه‌ ببێتە مەدەنی ئەمەش تەنها بە گەڕانەوەی پێشمەرگە و هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتەكانی ئەو پارێزگایە دەبێت، ئێستا كورد كە زۆرترین دانیشتووانی ئەو شارە پێكدێنێت بەڵام كەمترین دەسەلاتی هەیە، ئەمەش نا هاوسەنگی زۆری دروست كردووە وایكردوە عەرەب بیر لە تەعریبێكی نوێ بكاتەوە.

هه‌روه‌ها گوتیشی: لە لایەكی دیكەوە هەڵبژاردنەكانی عێراق نزیكە و پێكهاتەی عەرەب ئامانجیەتی لەم رێگایەوە دەنگی كورد لە كەركوك كەم بكاتەوە تەنانەت ئێستا زۆر بە زەحمەت كارتی دەنگدان دەدەن بۆ ئەوانەی كە ئەم ساڵ بەشداری دەنگدان دەكەن لە كاتێكدا لە هەموو پارێزگاكانی عێراق كێشەی لەو جۆرە نییە جگە لە كەركوك و موسل، ئەمەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە كە هەموو ئەو کارانە بە پیلان و بەرنامە دارێژراو بێت دژی كورد و خاكی كوردان.

ئا/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.