ئه‌و شانده‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ریشه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سه‌ردانی چینی كردووه، دوای 14 مانه‌وه له كه‌ره‌نتینه ده‌رچوون.
دوای گه‌یشتنی به چین شانده‌كه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه كران، ئه‌مڕۆش ئه‌ندامانی تیمه‌كه له دوای نیوه‌ڕۆوه له هۆتێله‌كانی شاری وهان ده‌رچوون كه تیایاندا كه‌ره‌نتینه كرابوون.
بڕیاره تیمه‌كه له شاری وهان كاری مه‌یدانی بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له ریشه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، جاۆ لیجین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی شانده 13 كه‌سییه‌كه كه سه‌ردانی شاری وهان-ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد دوای ده‌رچوونیان له كه‌ره‌نتینه كاتێك لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له ریشه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ زانایانی چینی‌دا و پسپۆڕانی چینیش پشتیوانی و ئاسانكاریی بۆ شانده‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
شانده‌كه كه پێكهاتووه له شاره‌زا و لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكا، ئوستراڵیا، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، به‌ریتانیا، رووسیا، هۆڵه‌ندا، قه‌ته‌ر و ڤیێتنام ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له ماوه‌ی 14رۆژی كه‌ره‌نتینه‌دا به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چینی‌دا كۆبوونه‌وه‌یان كردووه.
شانده‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌مدا سه‌ردانی چین-ی كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی په‌كین هۆشداری ئه‌وه‌ی پێدان كه ڤیزه‌ی شیاویان وه‌رنه‌گرتووه، ناچار بوون بگه‌ڕێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.