Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:43

هاتووچۆى هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێری گشتی بڵاو ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 هاتووچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى جیاوازیی نێوان مۆڵه‌تى شۆفێریی گشتی و مۆڵه‌تى شۆفێریی گشتی (تاكسى) بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28 ى 1 ى 2021 ،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى جیاوازیی نێوان مۆڵه‌تى شۆفێریی گشتی و مۆڵه‌تى شۆفێریی گشتی (تاكسى) بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەگەڵ دەرچوونی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی و لێدانی لۆگۆ لە تاکسییەکان، بڕیار درا کە شۆفێری تاکسی وەکوو پیشەیەکی تایبەت بناسێنرێت، بۆیە فەرمانبەر و کەسانی سەربازی و هێزی ناوخۆ لێی بێبەش کران، بەپێی بڕیارەکە هەر کەسێک ببێت بە شوفێری تاکسی، دواى تەواوکردنی ڕێکارەکانی لۆگۆلێدان، دەبێت مۆڵەتە گشتییەكه‌شی بۆ مۆڵەتی گشتیی تایبەت بە تاکسی بگۆڕێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌و ڕێكاره‌ پرسیار و دڵه‌ڕاوكێى زۆرى لاى شۆفێرانى تاكسى دروست كردووه‌، چونکە ئەوان واتێدەگەن، کە مۆڵەتەکەیان گۆڕی بۆ مۆڵەتی تایبەت بە تاکسی لێخوڕین، ئیتر ناتوانن بارهەڵگری گەورەی پێ لێبخوڕن، بۆیه‌ به‌ پێویستى ده‌زانین ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بده‌ین، كه‌ هەر کەسێک مۆڵەتی گشتیی تاکسی هەبێت بەو مۆڵەتە دەتوانێت هەموو جۆرە تاکسییەک و بارهەڵگرێكیش لێبخوڕێت، هەروەها ده‌توانێت ئۆتۆمبێلی تایبەتیش لێبخوڕێت، بەڵام کەسێک کە مۆڵەتەکەی تەنیا گشتی بێت، بەو مۆڵەتە بۆی نییە تاکسیی ساڵۆن لێبخوڕێت، بەڵام بۆی هەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و پاس و تایبەت لێبخوڕێت، واته‌ مۆڵەتی لێخورینی گشتیی (تاکسی) باشتر و گشتگیرترە لە مۆڵەتی گشتی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.