فه‌هد عامری، نووسه‌ری سعوودی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پێشنیاری كردووه شمشێره‌كه‌ی سه‌ر ئاڵای سعوودیه له‌به‌ر سێ هۆكار لاببرێت.
ئه‌و نووسه‌ره سعوودیه له‌سێ خاڵد روونیكردۆتهوهو ده‌ڵێت: شمشێره‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا ناگونجێت ، هه‌روه‌ها دینداری به‌زۆر ناسه‌پێندرێت، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دهنگویانهشه كه ده‌ڵێن ئایینی ئیسلام توندوتیژی تێدایه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشنیاره‌كانی ئه‌و نووسه‌ره سعوودیه، میر سه‌تام ئالسعود وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: شمشێر هێمای هێز و یه‌كسانییه و به‌شێكی دانه‌بڕاوی مێژووه‌كه‌مانه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كاتێك میرهكانمان شمشێره‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه بۆ ده‌ربڕینی هێزو سه‌ربه‌رزی و كه‌ڕامه‌ته.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.