Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

مێهرداد میناڤه‌ند یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئێران به‌ کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


مێهرداد میناڤه‌ند، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژاردی تۆپی پێی ئێران و یانه‌ی پێرسپۆلیس دوێنی شه‌و به‌هۆی تووش بوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ ته‌مه‌نی چلوپێنج ساڵی گیانی له‌ده‌ستدا.
 میناڤه‌ند له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو تووشبوونی سییه‌كانی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی  لاله‌ی تاران پشتڕاست كرایه‌وه‌، به‌ گووته‌ی پزیشكان ئه‌م وه‌رزشوانه‌ ناسراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌شتا له‌سه‌دی سیه‌كانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا داپۆشرابوو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه‌و دواتر له‌سه‌ر بڕیاری پزشكان به‌ته‌واووی بێهۆش كرا به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌ڵام دواجار هه‌وڵی پزیشكان بێ ئاكام بوو ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی تۆپی پێی ئێران له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا،.
 مێهردا میناڤه‌ند یه‌كێك بوو له‌‌ ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی ئێران كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ یانه‌ی پێرسپۆلیسی ئێرانی و ماوه‌یه‌كیش له‌ یانه‌ی شتۆرم گراتسی نه‌مسایی یاری كردوه‌، میانه‌ڤه‌ند له‌ كۆی شه‌ستوحه‌وت یاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی چوار گۆڵی تۆماركردوه‌و ڕۆڵێكی دیاری بینی له‌ گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی نه‌وه‌دوهه‌شتی فه‌ڕه‌نسا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.