Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:38

مانچستەریونایتد پێشەنگی ڕیزبەندی پریمه‌رلیگی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراوی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی شێفیڵد یونایتدی میوانی و خاوەنی دوایین خانەی ڕیزبەندی خولەكە دۆڕاو پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكانی لەدەستدا.
 لە خولەكی بیست وسێدا، یاریزان كێین بریان گۆڵێكی بۆ شێفیڵد یونایتد تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە بە سوودی میوانەكان تەواوبوو، لە گێمی دووەم و دوای هەوڵی یاریزانانی مان یونایتد بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاری و لە خولەكی شەست وچواردا، یاریزان هاری ماگوایەر گۆڵی بەرامبەری ئەهریمەنی سووری بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، بەڵام میوانەكان بەم ئەنجامە ڕازی نەبوون و لە خولەكی حەفتاوچواردا، هێرشبەری سكۆتلەندی ئۆلیڤێر بوركی گۆڵی دووەم و بردنەوەی شێفیڵد یونایتدی تۆماركرد كە ئەمەش دووەم بردنەوەی تیپەكە بوو لەم وەرزەی پرێمەرلیگ.
 بەم ئەنجامەش مان یونایتد سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكانی لەدەستداو بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەند دابەزی بە چل خاڵ و بە جیاوازی تەنها خاڵێك لە دوای مانچستەرسیتی پێشەنگ دێت، شێفیڵد یونایتدیش كۆی خاڵەكانی لە دوایین خانەی ڕیزبەند گەیاندە هەشت خاڵ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.