وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه رچاوەکانی ئاو، شاندێکی باڵای وەزارەت و ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستانی سەردانی ووڵاتی تورکیا دەکەن.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت، لەبەشێکی ئەم سەردانە ئایدن معروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، یاوەری شاندەکەی وەزارەتی کردووە.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایدهگهێنێت، لە ڕێکەوتی 25/1/2021 داود گول پارێزگاری شاری غازی عەنتاب، بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و لەم دیدارەدا چەندین بابەتی گرنگ دەربارەی هەماهەنگی کشتوکاڵی و پیشەسازی گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: مەبەستی سەرەکەی ئەم سەردانە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەزموونی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی تورکیا و هاندان و بەشداری پێکردنی وەبەرهێنەرانی کوردستانە بۆ پێشخستن و داهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه وابڕیارە له ئایندیەکی نزیکدا بەشێک لەم کۆمپانیانه کە یاوەری شاندەکەن، چەندین تێگەیشتن و گرێبەستی کارکردنی هاوبەش ئەنجام بدەن، کە خزمەتێکی بەرچاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەدیدەهێنێ لە هەرێمی کوردستان.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ رایدهگهێنێت: لە کاتی گەڕانەوەی شاندەکە ئەنجام و زانیاری زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.