ڕێکخراوی وار بۆ ژینگەپارێزی هەڵسان بە ئەنجامدانی مەراسیمێك لە هۆڵی ڕۆشنبیری سۆران بەئامادەبوونی بهرپرسانی حزبی و حكومی و نوێنەری ڕێکخراوەکان و خانەوادەی كۆچ كردوو "د. فەرسەت سۆفی" لە ڕێورەسمێکی شایستەدا، دوای وەستانی خولەکێک بۆ گیانی بەرزەفڕی د. (فرسەت) کتێبی "خستنی دەمامکەکان" کە لەکۆکردنەوە و ئامادەکردن (جەمال جەباری)یە ناساند و بڵاوکردەوە.
لەم مەراسیمەدا بەرێز هەلگورد شێخ نەجیب قائیمقامی قەزای سۆران وتارێکی پێشکەش کرد و دووپاتی کردەوە کە بە لە دەستدانی دکتۆر فەرسەت خەسارەتێکی گەورەبوو چونکە لەکاتی هاتنی ڤایرۆسی نەگریسی کۆڕۆنا و خۆپارێزی خەڵک لەم نەخۆشیە دکتۆر بەردەوام هزرو بیری لەلای چینی هەژاران بوو هەموو هەوڵی خۆشی بەگەڕخستبوو بەمەبستی زۆرترین خزمەت بەم چینە هەژارەی کۆمەڵگا دووپاتیشیکردەوە بەڵێن دەدەین بەو پەڕی توانا کارەکانمان ئەنجام بدەین بۆ خزمەتی خاک و نیشتیمان .
ئهم کتێبە کۆکراوەی چاڵاکییەکانی دام و دەزگا ئیدارەییەکانی سنووری پارێزگای هەولێرە لەکاتی کەرەنتینی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ بەرهەمی کۆمەڵێک نووسەر لەسەردەمی کۆرۆنادا، وەک وەفایەک بۆ ڕوحی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر کە ببووە جەنگاوەر و قەلغانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئهم کتێبە ناسێنرا و بڵاوکرایەوە.
ههر لهومهراسیمهدا، پیشانگایەكی وێنەیی بۆ فوتۆگرافەر جەمال یاد، تایبەت بە كارو چالاكیەكانی پارێزگاری هەولێری كۆچ كردوو كرایهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.