ئه‌نتۆنی بڵیكن ،وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئیداره‌ی جۆبایدن چاو به‌هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی پێشوودا ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: تیشك ده‌خه‌ینه سهرحوسییهكان ، چونكه ئه‌وان سه‌نعا-یان داگیركردووه‌و سعوودیه‌ی هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن ئامانج.
وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه كه میلیشیاكانی حوسی چه‌ندین پێشێلكارییان له‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ- دا ئه‌نجامداوه .
ئه‌نتۆنی بڵیكن گوتیشی: سعوودیه هاوكاری زۆری مرۆیی پێشكه‌ش به‌یه‌مه‌ن كردووه و وڵاته‌كه‌شی ئاماده‌یه هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به‌یه‌مه‌ن بكات.
شایانی باسه چه‌ندین جار به‌رپرسانی سعوودیه ئێران-یان به پاڵپشتیكردنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تباركردووه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.