وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایدەگەیەنێت، ھەمو ھەوڵێک دەدەن لەمساڵدا ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ ھاوڵاتیان لە سنوری قەزای ئاکرێ بەئەنجام بگەیەنن.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و بریكاری وهزارهت ، سەردانی قەزای ئاکرێیان کردو لەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومییەوە كۆبوونهوه و .دواتر بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ئاکرێی بەسەرکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئامانجی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە رونکردەوەو رایگەیاند؛ ھاتنمان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ قائیمقام و لەنزیکەوە گوێگرتن بوە لە داواکاری و پێداویستییەکانی سنورەکە کە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی کارەکانی ئێمەدایە چۆن بتوانین خزمەتی قەزای ئاکرێ بکەین.
تیشکی خستەسەر ئەو پڕۆژانەش کە قائیمقامی قەزای ئاکرێ پێشکەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی کردوەو وتی:«داواکارییەکان چەندین پڕۆژەی لەخۆ گرتوە، کە پڕۆژەی گرنگ بون، لەوانە دروستکردنی رێگای نوێ و نۆژەنکردنەوەی ھەندێ رێگای تر، کە نزیکەی 13 پڕۆژە دەبێت و کۆی تێچوی ئەو پڕۆژانەش کە گفتوگۆمان کردوە نزیکەی 16 بۆ 16.5ملیار دینار دەبێت».
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئاکرێ دەدەین کە نوێنەری ئەوان دەبین لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی ئەو بودجەیەو جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لەمساڵدا، کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ سنورەکە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: لەمساڵدا ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە قەزای ئاکرێ بەئەنجام دەگەیەنین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.