Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:37

بایدن و پۆتین له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا چه‌ند پرسێکیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆ بایدن پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆو هه‌روه‌ها سەروەری وڵاتی ئۆکرانیا له‌ بەرامبەر هه‌نگاوه‌ دوژمنکاریـیەکانی ڕووسیادا، دووپات كرده‌وه‌.

جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی له‌وه‌ كرد جۆ بایده‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوانیوه‌رۆی دوێنی سێشەممە، له‌ رێگای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلاده‌میر پۆتین قسه‌ی كردو نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رمانداوكردنی ئالێکسی ناڤاڵنی كه‌سایه‌تی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا ده‌ڕبڕیه‌وه‌.

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆ بایده‌ن پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆو هه‌روه‌ها سەروەری وڵاتی ئۆکرانیا له‌ بەرامبەر هه‌نگاوه‌ دوژمنکاریـیەکانی ڕووسیادا، دووپات كردۆته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی بایدن و پۆتن باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێویسته‌‌ دوو لایه‌ن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه‌‌ رێكه‌وتنی نیوستارت درێژبكه‌نه‌وه‌.

كۆشكی كرملێن لای خۆیەوە ڕایگەیاندووه‌ سه‌رۆك پۆتین بە هاوتا ئه‌مریكایه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ مۆسكۆ پشتیوانی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان دوو وڵات دەکات، به‌ چه‌شنێك‌ لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و جیهاندا بێ.

ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك، پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی شه‌ممه‌، ‌هه‌زاران  خۆپیشاندەر، بۆ پشتیوانی کردن لە ئالێکسی ناڤاڵنی، ڕەخنەگری سیاسه‌ته‌كانی رووسیا، خۆپیشاندانیان کرد كه‌ له‌ ئاڵمانیاوه‌ گه‌رایه‌وه‌ مۆسكۆ، ناوبراو پاش ژه‌هرخواردنكردنی له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌، بۆ چاره‌سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە میدیای ڕوسیای ڕاگەیاند: جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، وتووێژی لەگەڵ باڵیۆزی واشگنتن دا کردووە، و سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكاو بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی باڵوێزخانه‌، ناڕەزایه‌تی ده‌ربڕیه‌وه‌و ئه‌و كرده‌وانه‌ی به‌ هاندانی خۆنیشانده‌ران و ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری نێوخۆیی رووسیا لێكداوه‌ته‌وه‌.

هاوكات وتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە مۆسکۆ دەڵێت: ئەوەی بڵاوکراوەتەوە کارێکی ئاساییە بۆ باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ ئالۆزییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ تاكوو ئاگاداری سه‌لامه‌تی و پاراستنی خۆیام بن.

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، سه‌رۆك بایده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی فه‌رانساو مه‌كسیك و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیاو كه‌نه‌دا به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه‌و له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا پێداگری كردۆته‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش وه‌كوو بایه‌خپێدانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بایده‌ن به‌ هاوبه‌شه‌ نێونه‌ته‌وییه‌كان لێكده‌درێته‌وه‌.

ره‌حیم ره‌شیدی - واشنگتن..

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.