Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:01

فەڕەنسا: پێویستە ئێران واز له‌ ده‌مارگیری بێنێت و بگەڕێتەوە بۆ رێزگرتن

کوردستان TV
#11
100%

كۆشكی سەرۆكایەتی فەڕەنسا داوا له‌ ئێران ده‌كات ڕێز له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌تۆمی بگرێت.

ڕاوێژكاری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاسایی بێته‌وه‌ و گه‌مارۆی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرێت پێویستە واز له‌ ده‌مارگیری بێنێت و بگەڕێتەوە بۆ رێزگرتن لە پابه‌ندبوونی به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه‌ لە دوو هه‌زار و پانزه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان واژوكرا.

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی كۆشكی ئه‌لیزی‌ گوتیشی ئەگەر ئێران بیەوێت ویلایەتە یەكگرتووەكان بگەڕێتەوە ناو ئەو رێككەوتنە ده‌بێت جدی بێت لەبارەی دانوستانەكان، دەبێت یه‌كه‌م واز له‌ ده‌مارگیری بێنێت و دووەمیش ڕێز له‌ ڕێككه‌وتنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمێكه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و پانزه‌ بگرێت.

ئاشكراشیكرد ئێستا ئێران چاوی لە گۆڕانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكایە دوای هاتنی جۆ بایدنی سەرۆكی نوێ بۆ كۆشكی سپی، ئێران دەیەوێ واشنتن بێ هیچ مەرجێك بگەڕێتەوە ناو رێككەوتنەكە و سزاكانی لەسەر لابدرێت، به‌ڵام ئەمەریكا دەیەوێ بەمەرج و رێككەوتنێكی نوێ واژوو بكەن كە كەموكوڕی ڕێككەوتنەكەی كۆن چارەسەر بكات.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای هاتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەو رێككەوتنە ئه‌تۆمیه‌ كشایه‌وه‌ و سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاند كە تا ئێستا بەردەوامە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.