سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی دەستڕێژی گولـلە لەدوو کەس کرا کە بران و لەئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
له‌م باره‌یه‌وه رائید هۆگر عه‌زیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ئه‌و دوو برایه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه هاتوونه‌ته‌ده‌ر، له لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه به دەستڕێژی گولـلە بریندار ده‌كرێن و دواتر تاوانباره‌كان هه‌ڵدێن.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی: هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و دوو برایه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی: ئه‌و دوو برایه لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێكراوە، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كێشه‌كی كۆمه‌ڵاتی بووه.
دوابەدوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.