له هه‌ولێر شوفێرێكی بارهه‌ڵگری ئێرانی به 26 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان سه‌ر به ئاسایشی گشتی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان تیڤی ڕه‌وانه‌كردووه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: دوای به‌دواداچوون و چاودێریكردنی وورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گرتووه و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، كه بڕی 26 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی (ئه‌لیف. راء. میم)ـه 16 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له جۆری كریستاڵ و 10 كیلۆگرام له جۆری تلیاكی له‌ناو بارههڵگرهكهیدا شاردبووه‌وه.
به گوێره‌ی ماددەى 14 له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.