شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن كه‌عبی،جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری لیژنه‌كان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی ساڵی دارایی 2021 كۆبوونه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كان له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌رده‌وامه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌و بڕگانه‌ی كه سه‌باره‌ت بهپشكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو بوودجه‌ی فیدراڵیدا هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.