Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:08

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بەردەڕەش ئەنجامدەدات

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 27 ى 1ى 2021 ، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە سەردانێکیدا بەیاوەری بریکار و به‌پرسانی دیكه‌ی وەزارەت، قەزای بەردەڕەشی بەسەرکردەوەو لەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی سنورەکەوە پێشوازی لێکرا.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت: لەدیدارێکدا لە قائیمقامیەتی بەردەڕەش، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێڕای خۆشحاڵی خۆی بەسەردان و بەسەرکردنەوەی سنورەکە، جەختی کردەوە، کە سنورەکە ھاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی دیکەی کوردستان پێویستی بەخزمەتی زیاترەو ھاتوین لە نزیکەوە گوێ لە داواکاری و پێداویستییەکانی خەڵکی ناوچەکە بگرین و ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆیان جێبەجێ بکەین.
ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، پەیامی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە بەبێ جیاوازی و بەڵێنیدا بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی کە بۆ ھاوڵاتیان گرنگ و پێویستن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا: لای خۆیەوە قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش سوپاسی سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو وەفدی یاوەری کردو ئاماژەی بەوەکرد، سنورەکە پێویستی بە خزمەتکردنی زیاترە لە ڕوی ئاوەدانی و پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە، ھاوکات ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی سنورەکەی خستەڕو بەتایبەت لەبواری رێگاوبان.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ ئەمڕۆ لەگەڵ تیمیێکی گەورەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێرەین بۆ گوێگرتن لە داواکاری و پێداویستییەکانی سنورەکەو قائیمقام چەندین پڕۆژەی خستبوە بەردەم تیمی وەزارەت، بۆ ئەوەی بتوانین ئەولەویەت و ئەو پڕۆژانە دیاری بکەین کە گرنگن بۆ قەزاکە.
وتیشی: توانیمان ھەڵسەنگاندنێک بکەین بۆ ئەو پڕۆژانەی پێویستە لەمساڵدا بۆ قەزای بەردەڕەش ئەنجامبدرێن، کە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگن و کۆی تێچوی ھەمویان نزیکەی 16  ملیار دینار دەبێت، ھەمو ھەوڵێکیش دەدەین لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە تەرخانبکەین و خزمەتی بەردەڕەش بکەین کە شایستەی ئەوەن باشترین خزمەت بکرێن.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.