Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:41

سبەی شەپۆلێکی باران و به‌فر بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


كەشناسی هەرێمی كوردستان هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی راگه‌یاند .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کەشناسی‌ و بومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبێت و پاشان لەهەندێک سەنتەری ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە لوتکەی زۆربەی شاخە بەرزەکانیش بەفردەبارێت.  
 راشیده‌گه‌ێنێت: کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنوری هەولێرو دهۆک دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکە دەبارێت و رۆژی هەینی ئاسان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم بەڵام سنوری باشوری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی کراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت.  
 هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ رۆژی شەممە 30 ى 1 ى  2021، هەندێک ناوچە نمەبارانی دەبێت و رۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە بەگشتی کۆتایی دێت.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.