Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:42

پەرلەمانی کوردستان میوانداری وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەکات

کوردستان TV
100%


لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان له‌ پەرلەمانی کوردستان میوانداری کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەکات و چەند پرسیارێکی ئاراستە دەکات.

له‌راگه‌یاندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسی پاڵاوتنی نەوت لەناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ پێداویستییە ناوخۆییەكان، لێژنه‌ى  وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 26 ى 1ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.
رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی راپۆرتی دیلۆیت كراو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ راِو سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر راپۆرتەكە خسته‌ڕوو و بڕیاردرا بەڕاپۆرتێك تەواوی تێبینی و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان و ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بكرێت بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەڵامەكانی لیژنەكە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، لیژنە بڕیاریدا میوانداریی وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بكات، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.